نوچە.نێت
پێشکەشکاری ئەمریکی بەناوبانگ ئوپیرا ونیفری، لە نمایشکردنێکی تایبەتی سەبارەت بە دراما تازەکەی The Queen Sugar بە ئامادە بونی میوانەکان لە کالیفورنیا بە لەشو لارێکی رێکەوە کەوتە بەرچاوی هەموان، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە 12 کیلۆ لە کێشی لەشی دابەزاندوە لەماوەی ساڵێک کەمتر.
وینفری، بۆ گۆڤاری “People”، رایگەیاند کە ” ئەو توانیویەتی بەیارمەتی شارەزایانی رێجیم، ١٢ کیلۆ لە کێشی لەشی دابەزێنێت”
ئوپیرای تەمەن ٦٢ ساڵ دەشڵێت” ساڵی رابردوو من و هاوسەرکەم”ستيدمان جراهان” لەپشوی هاویندا بوین، لەکاتی مەلەکردندا نەیتوانی لەحەوزی مەلەوانگەکە بەرزم بکاتەوە بەهۆی زۆری کێشی لەشمەوە، بۆیە هەستی بە ئازاری پشتی دەکرد، هەر بۆیە بە بریایری هەردوکمان دەستم بە پرۆگرامی رێجیم کرد چونکە نامەوێ پەراسوی هاوسەرەکەم بشکێت”



