خامنەیی: پاسکیل سواری ژنان لە شوێنە گشتییەکان حەرامە

0

نوچەنێت-بی بی سی

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بڕیارێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی سێپتامبەر، لە سەر پێگەی فەرمی ناوبراو لە ئینتەرنێت بڵاو بۆتەوە رایگەیاندووە، کە پاسکیل سواری ژنان لە شوێنە گشتییەکان حەرامە.

لە  لاپەڕەیەک لە ژێر ناوی”پاسکیل سواری خانمان” لە ماڵپەڕی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی رەوابوونی پاسکیل سواری ژنان هاتووە، پاسکیل سواری ژنان لە شوێنە گشتییەکان و لەو جێگایەکی کە نامەحرەمی لێ بێت، حەرامە.

ماوەیەک بەر لە ئیستا شەهیندۆخت مولاوێردی، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە، لە تویتێکدا نووسیبووی، بە پێی راگەیێندراوی نووسینگەی رابەری کۆماری ئیسلامی، پاسکیل سواری ژنان بە لە بەرچاوگرتنی رێوشوێنی شەرعی رێگەپێدراوە.

وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم تویتەی جێگری سەرۆککۆماری ئێران، هەفتەیەک بەر لە ئێستا ئاژانسی هەواڵنێری فارس، بەستراوە بە سوپای پاسدارانی ئەم وڵاتە، وەڵامی نووسینگەی عەلی خامنەی لە بارەی رەوا بوون یان رەوا نەبوونی پاسکیل سواری ژنان بڵاو کردەوە.

لە وەڵامەکەی نووسینگەی عەلی خامنەیی ئاماژە بەوە دراوە، کە پاسکیل سواری ژنان لە شوێنە گشتییەکان و لە بەر چاوی نامەحرەم، زیاتر دەبێتە هۆی راکێشانی سەرنجی پیاوان و، کۆمەڵگا بەوەر فیتنە و گەندەڵی دەبات و ئەمەش دژ بە شرەف و داوێن پاکی ژنانە.

ئەم گەڵاڵەیە کە لە ئێران بە گشتی کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە هۆی دژکردەوەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە پاسکیل سواری خانمان، کاردانەوەی جیاوازی بەدواوە بوو. دواتر بووە هۆی ئەوەی کە بۆ جارێکی دیکە مەسەلەی پاسکیل سواری ژنان لە ئێران بکەوێتە رۆژەڤەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com