نوچەنێت- نیوز ویك
ماسیۆ مكنیس، توێژه‌ری ئه‌مریكی ده‌ڵێت، تاران ئه‌و چه‌كانه‌ی نییه كه بتوانێت به‌هۆیانه‌وه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدات و ده‌ست به‌سه‌ر خاكی وڵاتانی تردا بگرێت، یان ئامێره سه‌ربازییه هه‌ستیاره‌كانی دوژمن یان ژێرخانی دوژمن وێران بكات.
نووسه‌ر له وتارێكدا كه له گۆڤاری نیوز ویكی ئه‌مریكیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، پنتاگۆن بیروبڕوای سه‌ربازی تارانی له ئاستی به‌رگری كردن‌دا پۆلێنكردوه، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی سوپای پاسداران و كه‌شتییه‌كانی له ئاوه‌كانی كه‌نداودا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێران سوپا و هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی وای نییه، کە بتوانێت شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئیسرائیل، توركیا یان پاكستان بكات.
نووسه‌ر ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی توشی سوپای پاسداران بووه له سوریا و عێراق، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه سوپای ئێران شیاو نییه بۆ ئه‌و ململانێیانه‌ی له ساڵانی داهاتوودا ئێران تێیده‌كه‌وێت.
مكنیس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئابووری ئێران توانای نوێكردنه‌وه‌ی هێزه ئاسمانی و ده‌ریایی و زەوینی و موشه‌كییه‌كانی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ هێزه ركابه‌ره‌كانیدا هاوتا بێت. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ئێران له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ری یارمه‌تیده‌ر نابێت له په‌ره‌پێدانی هێزه‌كانی. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی له سه‌ر پشت به‌ستن به چه‌كی ناته‌قلیدی، هه‌ر به سستی و بێتوانایی ده‌یهێڵێته‌وه له چوونه ناو جه‌نگی گه‌وره‌وه.