نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
محه‌مه‌د ناجی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی به‌در له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبییان له ناحیه‌ی جه‌رف نه‌سری باكوری پارێزگای بابل بۆردوومان كردووه.
ناجی له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه “ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كۆسپ بخاته به‌رده‌م رێچكه‌ی جیهادی حه‌شدی شه‌عبی، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌و كاره‌یه كه پێش چه‌ند رۆژێك بۆردومانی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی جه‌رف نه‌سر كرد.
ناجی دەڵێت “دوای تێكشكاندنی داعش، عێراق ده‌بێته به‌هێزترین ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه‌دا، به‌وه‌ی كه توانا و تایبه‌تمه‌ندی پێویستی هه‌یه له حه‌شدی شه‌عبیدا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه”.