نوچەنێت- ئیره‌م نیوز
ره‌غه‌د كچه گه‌وره‌ی سه‌دام حسینی سه‌رۆكی پێشووی عێراق، ده‌یه‌وێت سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێی خێڵه‌كان بكات بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 ی عێراق.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایانگه‌یاند، ره‌غه‌د سه‌دام حسین، كه له ته‌مه‌نی 48 ساڵیدایه و ئێستا له ئه‌رده‌ن ده‌ژی، پێده‌چێت له ژێر بڕیاری لێبوردنی گشتی كه له مانگی رابردوودا په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی كرد، ره‌غه‌د بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رده‌ن داواكاری ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقییان، بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ره‌غه‌د و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری سه‌ر به رژێمی پێشووی عێراق ره‌تكرده‌وه، كه له لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه داواكرابوون.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن، ره‌غه‌د ژیانێكی شاهانه ده‌ژیت له ئه‌رده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ دوو خوشكه بچوكه‌كه‌ی و دایكی چونه ئه‌رده‌ن و ئێستا خۆی و خزمه‌كانی وه‌ك میوان له‌و وڵاته ده‌ژین له ساڵی 2003ه‌وه.
له ساڵی 2006 ره‌غه‌د به پشتیوانی كردنی گروپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار كرا، هه‌روه‌ها دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند له عێراق، فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی بۆ ره‌غه‌د ده‌ركرد به هۆی بوونی به‌ڵگه له تێوه‌گلانی ره‌غه‌د له ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كان، كه گردبوونه‌وه و بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010ی به ئامانج گرتبوو.