نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای به ” فرۆشیاری عێراق به تیرۆر”ی وه‌سفكرد.
له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ كه‌وتنی شاری موسڵ، له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی ئه‌ودا و داگیركردنی له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی دوفاقیی مالیكی له به‌رامبه‌ر سعودیه، له سه‌رده‌می سه‌رۆكوه‌زیرانیی و دوای سه‌رۆكوه‌زیرانی، سه‌در گوتی “به‌لامه‌وه گرنگ نییه فرۆشه‌ری عێراق به تیرۆر چی ده‌ڵێت، ئه‌و خاوه‌نی بڕیار نییه و خاوه‌نی جه‌ماوه‌ریش نییه تا بتوانێت كاریگه‌ری دابنێت”.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی نێوان مالیكی و سه‌در بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه روو له خراپییه و تۆمه‌ت ده‌گۆڕنه‌وه و ناكۆكی سیاسی توند له نێوانیاندا هه‌یه.
