نوچەنێت
دوایین تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور، پەردەی لە سەر قۆناغێکی تاریک و پڕ لە مەترسی بۆ ئەمن و ئاسایشی ئاسیای باکوری رۆژهەلات و جیهان لادا.
ئەمە دووەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کۆریای باکور بوو، لە ساڵی 2016 و هاوکات مەترسیدارترین بۆمبێک بوو، کە توانای وێرانکاری هەیە بە مەودای 10 بۆ 20 کیلۆمەتر. لە راگەیێندراوی فەرمی دەوڵەتی کۆریای باکوردا، کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەم ولاتە بڵاو بووەوە، تێیدا هاتووە: ئەم ئەزموونە، تاقیکردنەوەیە، دڵنیابوونە لە پێکهاتە و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی ئەم چەکەیە لە کڵاوە ئەتۆمییەکاندایە کە دەتوانرێ یەکەکانی تۆپخانە لە سەر موشەکەکانی هەواسەنگ رابگوێزێ.
لە راگەیێندراوەکەی دەوڵەتی کۆریای باکوردا، ئاماژە بە بنەماڵەی موشەکە بالیستییەکان دراوە، کە توانی بڕینی مەودای 300 بۆ 1000 کیلۆمەتریان هەیە. کۆریای باکور هەروەها رایگەیاندووە، بە ستاندارد کردنی کڵاوە ئەتۆمییەکان، ئە وهێزە بە کۆریای باکور دەبەخشێت کە جۆرەکانی چووکەتر، سووکتر و پێشکەوتووتری کڵاوی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
سەرباری ئەم تاقیکردنەوە ئەتۆمییانە لە ساڵی 2016، پیونگ یانگ ساڵی رابردوو لە رووی پەرەپێدان بە بەرنامەی موشەکە بالیستییەکانی بە رادەیەکی بەرچاو پیشکەوتنی بە دەستهێنا. دوای کۆمەڵێک گیروگرفت و شکستهێنانی لە تاقیکردنەوە موشەکییەکان، کۆریای باکور سەرکەوتنێکی گەورەی لە بواری ژێردەریایی بۆ خۆی تۆمار کرد.
لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو موشەکانی کە لە سەر زەوی جێگیری کردوون، دوایین تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ 5ی سێپتامبەری 2016، کە بەو هۆیەوە سێ موشەکی لە جۆری”ئەی ئاڕ سکاد” تاقیکردەوە کە مەودای 1000 کیلۆمەتریان بڕی و بەورە دوورگەی هۆکایدۆ لە ژاپۆن هاوێژران.
پێشکەوتنی هاوکاتی کۆریای باکور لە بواری تەکنۆلۆجیای چەکی کیمیایی و سیستمەکانی راگواستن، بە گشتی بۆتە هەرەشەیەکی جددی بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ئاسیا و بە تایبەتی تر بۆ سەر هاوپەیمانانی ئەمریکا، واتە کۆریای باشور و ژاپۆن. پێدەچێت ئەم تاقیکردنەوە ئەتۆمییە ببێتە مایەی هاتنە ئارای سیاسەتێکی نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆریای باکور، لای ئەمریکییەکان سەنجراکێشترین چارەسەرەکان، یان مەترسی زۆریان بە دواوەیە یان ئەوەی کە بێ کاریگەربوونیان سەلمێندراوە.
دانانی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر کۆریای باکور، لە خۆیدا دژکردەوەیەکی سیاسی نەرم و نیانە کە شانسی سەرەکوتنی زۆر کەمە. گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر ئەم وڵاتە، کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە دانرا و لە سەرەتای مانگی مارسی 2016 پەسەند کرا، نەبووە بەربەست لە بردەم بەردەوام بوونی ئەم وڵاتە لە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی.
جێبەجیکردنی گەمارۆی سەختگیرانەتر بۆ سەر ئەم وڵاتە، دەبێتە گوشاری زیاتر بۆ سەر پیونگ یانگ لە رووی ئابورییەوە، هەر چەند کە سەلماندوویەتی کە تاوانی خۆگونجاندنی لە گەڵ ئەم گوشار و گەمارۆیانەدا هەیە.
کۆریای باکور لە ئێستادا لە رووی ئابوری و دیپلۆماسییەوە تەریکترین و دوورخراوەترین وڵاتی جیهانە. زۆر دژوارە کە پیونگ یانگ هیچ کات بەرامبەر بەم گوشارانە چۆک دابدەدات. چین دوایین ئاڵقەی زیندووی ئابوری کۆریای باکورە، بەڵام دژوارە ئەوەی کە ئەمریکا و کۆمەڵگای جیهانی پەکین بەو قەناعەتە بگەیێنێت، کە دەرگای پەیوەندییە ئابورییەکانی خۆی لە گەل پیونگ یانگ دابخات. چین رەنگە رای لە سەر ئەم چالاکییە ئەتۆمیانەی کۆریای باکور نەبێت، بەڵام بوونی کارتێکی وەک کۆریای باکور لە بەرامبەر هێزە جێگیرکراوەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی کۆریای باشور، بۆ چین زەرورەتێکی ستراتیژیە.
هەر بەم هۆیەشە کە چین دەنگی خۆی خستۆتە پاڵ گەمارۆی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر کۆریای باکور، بەڵام نایهەویت کە دەرگای ئابوری خۆی بە یەکجاری بە سەر ئەم وڵاتەدا دابخات. رەنگە ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و پەکین و ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە دەریای چینی باشور و جیگیر کردنی سیستمی بەرگری موشەکی واشنتۆن لە سەر خاکی کۆریای باشور، کاریگەری بە سەر ئەم هەڵوێستەی پەکیندا هەبێت. جێگیرکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا ناسراو بە تاد، توانای بەرگری موشەکی کۆریای باشور بەرامبەر بە هێرشی ئەۆمیی کۆریای باکور دەباتە سەر، بەڵام هاوکات مەترسی تایبەت بە خۆی هەیە. سیستمی بەرگری موشەکی ناتوانێ بە شێوەیەکی رەها و موتڵەق ئاسایشی کۆریای باشور بپارێزێت، ویڕای ئەوە کە بۆتە پاڵنەرێک تاوەکو پیونگ یانگ پەرە بە بەرنامەی ئەتۆمی و تاقیکردەوە موشەکییەکانی خۆی بدات، ئەمەش دەتوانێ ئەنجامەکەی چڕتر بوونەوەی رکابەرایەتی و ململانێی ئەتۆمی نێوان دوو کۆریای دراوسێ بێت.
ئەمریکا توانای شوێندانەری بە سەر کۆریای باکورەوە نییە، چۆنکە بۆ ئەم مەبەستە سەرچاوەی پێویستی بە دەستەوە نییە. هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر پیونگ یانگیش ناتوانێ ببێتە پاڵنەرێک تاوەکو ئەم وڵاتە بەرنامە ئەتۆمییەکانی خۆی وەلا بنێت. وەلانانی هاوپەیمانێتی ئەمریکا و کۆریای باشوریش بەرامبەر بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی یونگ یانگ بژاردەیەکی نامومکینە.
ئێستا پرسیاری سەرەوەی ئەمە، ئەمریکا دەبێ چۆن مامەڵە لە گەڵ کۆریای باکور بکات؟ لە کاتێکدا ئەمریکا هیچ رێکار و چارەسەرێکی تەنانەت سادەشی بۆ ئەم هاوکێشەیە نییە، دەبێ بیر لە پاراستنی هاوسەنگی و دۆخی هەنووکەیی بکاتەوە و زیاتر سیاسەتی پێشگیرانە بەرامبەر بە سیاسەتی ئەتۆمی پیونگ یانگ بگرێتە بەر. ئەمە لە چاو شەڕێکی تەواوعەیار بژاردەیەکی باشترە.
کیم جونگ ئون، دیکتاتۆرێکی گەنج و مەترسیدارە، بەڵام زۆریش نالۆژیک نییە، ئەمریکا دەبی بە باشی تێگەیشتبێت کە دەستپێشخەری لە چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکورەوە بە واتای دەستپیشخەرییەتی بۆ خۆکوژییەکی تەواو. ئێستا گرنگ ئەوەیە کە سیاسەتی پێشگیرانە نەمردووە.