وەزیری بەرگری بەریتانیا: پێکهاتنی سوپای ئەوروپا ڤێتۆ دەکەین

0

نوچەنێت-ئیلنا

بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن بەریتانیا تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپادایە،هەر جۆرە پلانێک دەربارەی پێکهاتنی سوپای ئەوروپی ڤێتۆ دەکات.

بە گوێرەی رۆژنامەی تایمز، مایکل فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی هەر جۆرە پلانێک لە بارەی پێکهاتنی سوپای ئەوروپا ڤێتۆ دەکات، تا ئەو کاتەی کە وەک ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا مابێتنەوە.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری بەریتانیا لە کاتێکدایە کە ئەڵمانیا و فەرەنسا، خشتەیەکی زەمەنی دیاریکراویان بۆ پێکهێنانی هێزی سەربازی هاوبەش، کە لە رووی هێزەوە یەکسان بێت بە تواناییەکانی ناتۆ راگەیاندووە.

بە پێی بەڵگەیەک کە رۆژی رابردوو لە لایەن سەرۆکانی وڵاتانی ئەوروپا، لە براتیسلاوا خرایەڕوو، کۆمیسیۆنی ئەوروپا پلانەکانی خۆی بۆ پیکهێنانی سوپای هاوبەش لە ماوەی داهاتوودا دەخاتەڕوو. جێێ ئاماژەیە، کە بەریتانیا بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی ئەوروپی لە سلۆواکی بانگهێشت نەکرابوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com