نوچەنێت- رۆژنامەی مەرسەد
تارق تەواری ئەكادیمستی كوێتی رەخنەی لە سیاسەتی ئێران دەگرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، روونی كردەوە كە ئێران بووەتە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی توندڕەوی لە وڵاتە عەرەبییەكاندا.
تەواری لە تویتێكدا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر گوتی “ئێران رۆژانێك وڵاتی زانایان، خوێندنگە، زانیاری، فكر، فەلسەفە و بەهرەمەندان بوو، بەهەشتی خوا بوو لە سەر زەوی، بەڵام ئێستا گرفتاری توندڕەوی و هەژاری و شڵاەژان بووە.
ئێران بە چەندین رێگا و شێواز هەوڵی تێكدانی سەقامگیری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، بە ئامانجی زیندوو كردنەوەی ئیمپراتۆریەتی فارسی كۆن، كاری لە سەر هەڵگیرساندنی ململانێی تایفەگەری نێوان شیعە و سوننەی كردووە لە عێراق و سوریا، هەروەك لە رێگەی حزبوڵڵاوە كۆنترۆڵای لوبنانی كردووە، ئەمە جگە لە دەستێوەردانەكانی لە یەمەن و پشتیوانییە بێسنورەكانی بۆ میلیشیا حوسییەكان.