قاسم سولەیمانی لە عێراق دەزگای هەواڵگری حەشد دادەمەزرێنێت

0

نوچەنێت- عەرەبی 21

چەند سەرچاوەیەكی عێراقی زانیاری گرنگ ئاشكرا دەكەن، سەبارەت بە دروستكردنی دەزگایەكی ئەمنی نوێ‌، كە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران سەرپەرشتی دەكات، سەرچاوەیەكی عێراقی دەڵێت”سوپای پاسدارانی ئێران دەزگایەكی بە ناوی دەزگای رەزوان كە عێراقییەكان بەڕێوەی دەبەن و لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی شیعەكان پێكهاتووە، راسپاردووە بۆ راپەڕاندنی ئەركی دروستكردنی دەزگای حەشدی شەعبی هەواڵاگری.

ئەركی ئەو پێكهاتە ئەمنییە نوێیەی ناو حەشدی شەعبی، چاودێری كردن و كۆكردنەوەی زانیارییە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق، بەمدواییانە دوو هەزار كەس لە پارێزگای كەربەلا بوونە سەرباز لەم دەزگایەدا، ئەو سەرچاوانە دەڵێن، سولەیمانی راستەوخۆ سەرپەرشتی دروستكردنی “هەواڵاگری حەشد” دەكات.

لایەنە فەرمییەكانی حكومەتی عێراقیش بە نهێنی بودجەیەكی زەبەلاحیان بۆ تەرخان كردوون، بۆ كڕینی پێداویستی و موچەی دەزگاكە، كە بە شاراوەیی كاردەكات و حەشدی شەعبی كردووە بە روپۆشی خۆی.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەشیان بەوەدا، كە دەزگای رەزوان لە هەوڵی دروستكردنی ئەكادیمیای ئەركانی تایبەت بەو دەزگا نوێیەدان، كە بە ناوكی سەرەتایی سوپای پاسدارانی عێراق دادەنرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com