جۆن کێری سەردانی سعودیە دەکات

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و تاوتوێ کردنی قەیرانی یەمەن، رۆژانی داهاتوو سەردانی سعودیە دکات.

ئاژانسی سپۆتنیکی روسی، لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاندووە، کە جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژانی داهاتوو بە مەبەستی تاوتوێ کردنی شەڕی ناوخۆیی یەمەن و دۆزینەوە رێکارێک بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، سەردانی سعودیە دەکات.

سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی رۆژئاوا ئاشکرایان کردووە، کە جۆن کیری، رۆژانی 24 و25ی سێپتامبەر سەردانی سعودیە دەکات.

بە پێی ئەم راپۆرتەی سپۆتنیک، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی ئەم سەردانەی بۆ سعودیە، لە گەڵ باڵوێزی 18 وڵات و هەروەها باڵوێزی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، دیدار و گفتوگۆ دەکات. چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن، تەوەری سەرەکی ئەم دانیشتنانە دەبێت.

بە پێی سەرچاوەکان، کێری لەم سەردانەیدا نەخشە رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سەربازی و سیاسی یەمەن دەخاتەڕوو. بەم پێیە، ئەم پلانە گەیشتن بە ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە سنورەکانی سعودیە لە ئەولەوییەتدا دەبێ، تا دواتر رێوشوێنی نوێ بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەم وڵاتە بخرێتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com