نوچەنێت- چالاكوانی سیاسی یه‌مه‌نی
ته‌وه‌كول كه‌رمان ده‌ڵێت “رژێمی ئاخونده‌كانی ئێران كه‌مینه شیعه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گۆڕیوه و ده‌گۆڕێت بۆ میلیشیای چه‌كدار له خزمه‌ت پرۆژه فراوانخوازییه‌كه‌ی خۆی”. گوتیشی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی مافی مرۆڤ، یه‌كه‌مین قوربانی هه‌ژموونی ئێرانن له ناوچه‌كه‌دا.
له پۆستێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه كه‌رمان ده‌ڵێت: “وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له رێگه‌ی نیۆرك تایمزه‌وه داوا له جیهان ده‌كات كه له گه‌ڵ ئێران به‌شداری بكه‌ن له جه‌نگه فراوانخوازییه‌كانی له ژێر په‌رده‌ی تایفه‌گه‌ری به بیانووی كۆتاییهێنان به وه‌هابیه‌ت”.
هه‌روه‌ها ئەو چالاکوانە ده‌ڵێت “ده‌بێت جیهان بزانێت رژێمی ئاخونده‌كانی ئێران كه‌مینه شیعه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گۆڕیوه و ده‌گۆڕێت بۆ میلیشیای چه‌كدار، به‌داخه‌وه له پێناو پرۆژه فراوانخوازییه‌كه‌ی خۆی به‌كارییان ده‌هێنێت، چه‌ندین ململانێی له سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا دروستكردوه كه ده‌ستی پێیان گه‌یشتووه”.
ته‌وه‌كول كه‌رمان گوتی “كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی مافی مرۆڤ یه‌كه‌مین قوربانی هه‌ژموونی ئێرانن له ناوچه‌كه‌دا، به دڵنیاییه‌وه رژێمی ئاخونده‌كان جێگره‌وه‌ی توندڕه‌وی نین و هه‌وڵی قه‌ڵاچۆ كردنیشی ناده‌ن، هه‌روه‌ها گه‌لی ئێران، به بێ رژێمی ئاخونده‌كان له دۆخێكی باشتردا ده‌بن، ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه و جیهانیش، كۆتاییهێنان به‌و رژێمه و دانانی سنورێك بۆی، به‌رپرسیارێتی هه‌موو لایه‌كه”.