نوچەنێت-قطرە
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانتا لە پەیوەندی لە گەڵ بە موسوڵمان بوونی سیمۆن کۆلینز، باڵوێزی ئەم وڵاتە لە ریاز هەڵوێستی وەرگرت.
بە گوێرەی پێگەی رۆژنامەی عکاظ، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە هەڵوێستێکدا بە موسوڵمان بوونی کولینز و هاوسەرەکەی و بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ، بە بابەتێکی تاکە کەسی هەژمار دەکات.
حاجی کولینز (بەو شێوەیەی کە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناویان لێناوە) یەکەمین باڵوێزی بەریتانیا لە میژووی دیپلۆماسی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێ، کە بەشداری لە رێوڕەسمی حەج دەکات.
رۆژنامەی دەیلی میل، لەم بارەیەوە نووسیویەتی: کولینز دوای 30 ساڵ نوێنەرایەتی کردنی دیپلۆماسی ئەم وڵاتە لە جیهانی عەرەب، بڕیاری داوە کە ببێتە موسوڵمان.
رۆژنامەی تایمزیش رایگەیاندووە، کە کولینز وەک نەریتی ئەو کەسانەی کە بە ئایینی ئیسلام ئیمان دێنن، ناوی خۆی نەگۆڕیوە.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەشداریکردنی باڵوێزی بەریتانیا، لە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ، بووە رۆژەڤی میدیاکانی ئەم ولاتەوە و بە تایبەت لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کۆمەلیک کاردانەوە و رای جیاوازی بە دوداهات.