نوچەنێت-بی بی سی
بۆ یەکەمین جار ژمارەیەک لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا، لە ئۆپەراسیٶنێکی دژ بە داعش، هاوکاری هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ژێر پشتیوانی ئەنقەرە دەکەن.
جەیف دەیڤیس، گوتەبێژی پێنتاگۆن لەم بارەیەوە دەڵێت، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بۆ پاشکەشەکردنی بە هێزەکانی داعش، لە ناوچە سنورییەکانی باکوری سوریا بە تایبەت لە جرابلۆس، هاوکاری سوپای تورکیا و چەکدارەکانی ژێر پشتیوانی ئەم وڵاتە دەکەن. بە پێی زانیارییەکان سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، لەم بارەیەوە لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی تورکیا دیداروچاوپێکەوتنی هەبووە.
پێش ئەم ئۆپەراسیۆنانە، دەستوەردانی سەربازی تورکیا لە سەر خاکی سوریا، ببووە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی و جیاوازی بۆچوون لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن.
ئەمریکا لە سوریا، بە پشتیوانی هێزەکانی یەپەگەیە، پێشڕەوییەکانی یەپەگە لە باکوری سویا، ببووە هۆی نگەرانی تورکیا، هەر بۆیە تورکیا لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش، دەستی دایە کۆمەلێک ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سەر خاکی سوریا و دوجار رایگەیاند، کە هێزەکانی یەپەگە لە رۆژهەڵاتی فورات پاشەکشە بکات.
ئەمریکا دەڵێت، دەستڕاگەیشتن و نزیکبوونەوە لە سنوری تورکیا-سوریا، بۆ داعش گرنگی ستراتیژی هەیە و بەربەستکردنی ئەم سنوورە، دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی بنکەی سەرەکی داعش لە سوریا، (شاری رەقە)لە گەل رێڕەوە ستراتیژییەکانی دیکە.
پێنتاگۆن راشیگەیاندووە، کە تەنها چەند کەس لە هێزە تایبەتەکانی هاوکاری سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەکەن، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ ژمارەی ئەم هێزانە بە دەیان کەس مەزندە دەکەن.