پێنتاگۆن کوژرانی وەزیری راگەیاندنی داعش رادەگەیەنێت

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رۆژی هەینی 16ی سێپتامبەر راگەیاند: کە بە هۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە  لە 6ی سێپتامبەر لە سوریا، وەزیری راگەیاندنی داعش کوژراوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیانێکدا رایگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەکە لە نزیک شاری رەقەی سوریا ئەنجام دراوە، وائل عادل حسن سلمان الفیاض، ناسراو بە “دکتۆر وائل” وەزیری زانیاری و پڕوپاگەندەی داعش کوژراوە.

پێنتاگۆن ئەوەش دەخاتەڕوو، کە وائل چاودێری ئامادەکردنی ئەو گرتە ڤیدئۆییانەی کردووە، کە بۆ بانگەشەی تیرۆریزم و ئەشکەنجە، لە قربانیانی داعش ئامادە دەکرا. وائل، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەبو محەممەد عەدنانی، کە پێشتر گوتەبێژی داعش بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com