نوچەنێت- هه‌ولێر
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، شاندی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی تۆنی بلینكنی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له سه‌ر به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه كردوه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ، به‌ڵام واشنتۆن پشتیوانی له به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی ناكات له شه‌ڕی موسڵدا.
شانده ئه‌مریكییه‌كه، ره‌زامه‌ندی بارزانی‌یان وه‌رگرتووه بۆ به‌شداری كردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵدا و، چۆنیه‌تی شه‌ڕه‌كه و داهاتووی سیاسیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی نوێ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
فه‌لاح مسته‌فا، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، بارزانی بۆ شانده ئه‌مریكییه‌كه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه، كه پیویسته پلانێكی سیاسیی هه‌بێت بۆ قۆناغی دوای شه‌ڕی موسڵ، هاوكات له گه‌ڵ پلانێكی سه‌ربازی بۆ كۆتاییهێنان به داعش له شاره‌كه‌دا. ئاماژه‌شی به‌وه دا كه رێككه‌وتوون له سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند و ئه‌مریكا، له هه‌فته‌ی داهاتوودا، بۆ گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كان و هه‌ر لایه‌نێك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی بزانێت.
هه‌روه‌ها گوتی بلینكین به بارزانی راگه‌یاندووه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دڵخۆشه به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
شانده ئه‌مریكییه‌كه چاوی به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وتووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له هاوپه‌یمان نێوده‌وڵه‌تی و به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به مه‌ترسی تیرۆر. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌مدواییانه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و باشی چووه.