موفتییەکی سعودیە: ئێران وڵاتێکی سەفەوی و مەجوسە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

موفتییەکی سعودیە، ئێران بە وڵاتێکی مەجوس و سەفەوی وەسف دەکات.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ “عائض القرنی” موفییەکی بەناوبانگی سعودیە لە پەیامێکی تویتەریدا بانگەشەی ئەوە دەکات، کە رێورەسمی حەجی ئەمساڵ بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەرێوەچوو.

عائض القرنی لە درێژەی پەیامەکەیدا، هۆی ئەم سەرکەوتنە بۆ نەبوون و بەشداری نەکردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ دەگەرێنێتەوە.

ئەم موفتییەی سعودیە، هەروەها ئێران بە وڵاتێکی مەجوس و سەفەوی وەسف دەکات و دەشڵێت، کۆمای ئیسلامی ئێران سەرچاوەی تیرۆریزمە لە جیهاندا.

پێشتریش شێخ عەبدولعەزیز ئال شێخو، موفتی گەورەی سعودیە رایگەیاندووە، کە “رێبەرانی ئێران موسوڵمان نین و سوننە بە دوژمنی خۆیان دەزانن.

موفتی گەورەی سعودیە هەروەها گوتبووی “دەبێت بزانین، کە ئەوانە موسوڵمان نین، نەوەی مەجوسن و دوژمنایەتییان بۆ موسوڵمانان دێرینە، بەتایبەتی لە دژی سوننەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com