نوچەنێت- ئه‌لعاله‌م
فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، كاتژمێری سفر بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ نزیك بووه‌ته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پلانی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ رزگار كردنی شاره‌كه دارێژراوه.
له كۆڕێكدا كه له په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له له‌نده‌ن سازدرابوو، فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه، هێزه‌كانی عێراق به ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ دابین كردنی هه‌موو پێداویستییه لۆجستی و ماددییه‌كان، روونیشی كرده‌وه كه، هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆ له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا كراوه سه‌باره‌ت به پلانی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
فه‌یاز پێشبینی ئاواره‌بوونی 250 بۆ 500 هه‌زار كه‌سی كرد له كاتی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، كه پێویست به پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ حكومه‌تی عێراق.
فه‌یاز گوتیشی، پلانی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ گرتنه‌وی موسڵ ئاماده كراوه، له سه‌روبه‌ندی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵدا، ئاماژه به خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه ده‌درێت كه له شوێنه‌كانی داعش دوور بكه‌ونه‌وه، له گه‌ڵ دابین كردنی نه‌خشه بۆ ئاواره‌كان و رێگه‌ی سه‌لامه‌ت بۆ ده‌ربازبوونیان له شاره‌كه.