نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، داگیركردنی عێراق و ئه‌فغانستان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دابوو، به جۆرێك دوو دوژمنی ئیقلیمی ئێمه‌ی له‌ناوبرد، ئه‌وانیش رژێمی سه‌دام و بزووتنه‌وه‌ی تالیبان بوو، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری گرنگی هه‌بوو له سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی رێكکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی.
ساڵحی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له له‌نده‌ن، دوێنێ پێنجشه‌ممه 15ی سێپتامبەر دووپاتی كرده‌وه، كه ئێران پابه‌نده به رێکكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه، رێكکه‌وتننامه‌كه رووبه‌ڕووی رۆژانێكی سه‌خت ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران روونیشی كرده‌وه، كه به دووری نازانێت حكومه‌تی داهاتووی ئه‌مریكا ببێته مه‌ترسی بۆ رێكکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی. گوتیشی ئه‌گه‌ر جه‌نگی عێراق متمانه‌ی ئێمه‌ی به ئه‌مریكا لاواز كردبێت، ئه‌وا پێشێلكردنی رێكکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌و متمانه کەمەش له ناو ده‌بات.