دادگای باڵای سوید حوکمی دەستگیرکردنی ئاسانژی پشتڕاست دەکاتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دادگای باڵای سوید، ئەمڕۆ هەینی 16ی سێپتامبەر، بۆ جارێکی دیکە حوکمی دەستگیرکردنی ژولیان ئاسانژ، دامەزرێنەری و یکیلیکسی پشتڕاست کردەوە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی ئاسۆشیتێدپرێس رایگەیاندووە، سوید کە پێشتر حوکمی دەستگیرکردنی ئاسانژی دەرکردبوو، دوای تاوتوێکردنی دووبارەی کەیسی ناوبراو، بۆ جارێکی دیکە ئەم حوکمەی پشتڕاست کردۆتەوە و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، کە بۆ دیپۆرتکردنەوە و دادگایی کردنی ئاسانژ، هاوکاری ئەم وڵاتە بکەن.

ئاسانژ، کە بە هۆی مەترسی دەستگیرکرانی، ئێستا لە باڵوێزخانەی ئێکوادۆر لە بەریتانیا بە سەر دەبات، بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک لە لایەن دادگای باڵای سوید حوکمی دەستگیری و دادگایی کردنی بۆ دەرچووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com