نوچەنێت-قطرە
راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، یەکێتی ئەوروپا لە دۆخێکی دژواردایە و هاوکات جەخت لە هەوڵەکان بۆ باشتر بوونی ئەم دۆخە دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئانجێلا مێرکل، ئەمڕۆ هەینی 16ی سێپتامبەر لە بارەی ئەو دۆخە دژوارەی کە یەکێتی ئەوروپا ی گرتۆوتەوە، هۆشداری دەدات و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە دەبێ وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە بە کردەوە بیسەلمێنن، کە توانای باشترکردن و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیان هەیە.
راوێژکاری ئەڵمانیا کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی ئەوروپا، سەردانی شاری براتیسلاوای پایتەختی سلۆڤاکی کردووە رایگەیاند، کە کێشەکانی بەردەم یەکێتی ئەوروپا بە دانیشتنێک چآرەسەر ناکرێت.
مێرکل گوتیشی، نابێ چاوەڕێی ئەوەمان ببێ، کە لە دانیشتنێکدا چارەسەرێک بۆ کێشەکانی یەکێتی ئەوروپا بدۆزینەوە.
ئامانج لە بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، دۆزینەوە و دانانی رێوشوێنی تایبەتە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم یەم یەکێتییە، بە تایبەت لە دوای ئەوەی کە هاووڵاتیانی بەریتانیا دەنگی ئەرێنییان بە چوونەوە دەرەوەی ئەم وڵاتە لە ئەندامەتی یەکێتی ئەوروپا داوە.