وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+5 کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

بە گوتەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و وڵاتانی گروپی1+5، یەکەم رۆژی پاییز لە شاری نیۆیۆرک کۆدەبنەوە و لە بارەی رەوتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی باس و گفتوگۆ دەکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی ئیتارتاسی روسی، ئەم دیدارە لە پەڕاوێزی 71ەمین کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێی و، تێیدا وردەکارییەکانی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و گروپ 1+5، واتە وڵاتانی روسیا، ئەمریکا، چین، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا تاوتوێ دەکرێت.

71ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژانی 20 بۆ 26ی سێپتامبەر، لە نیۆیۆرک بەرێوەدەچێت. حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران و جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بەشداری ئەم کۆبوونەوانە دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com