ئەمیری مەککە هەڕەشە لە ئێران دەکات

0

نوچەنێت-نامە

ئەمیری مەککە دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی بە سیاسی کردنی حەج دەدات و دەشڵێت “سعودیە پارویەکی بچووک نییە و وڵامی ئەو  کەسانە دەدەینەوە کە  چاوی تەماحیان بڕیوەتە سەر ئەم وڵاتە”.

خالید فەیسەڵ، ئەمیری مەککە لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانی، سەبارەت بە نەهاتنی ئێرانییەکان بۆ حەج دەڵێت، ئێمە نامانەوێ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بکەین و رێگەش نادەین، کە لە شوێنە پیرۆزەکان کەڵکی خراپ وەربگیردرێ و حەج بکرێتە بابەتێکی سیاسی و دورشمی سیاسی تێدا بگوترێتەوە.

خالید فەیسەڵ، کە سەرۆکایەتی لیژنەی ناوەندیی حەجی سعودیەی لە ئەستۆیە  ئەوەش دەخاتەڕوو، پێشگرتن بە بابەتی بە سیاسی کردنی حەج لە بەرژەوەندی موسوڵماناندایە .

ئەمیری مەککە، سەبارەت بە دەستوەردانی ئێران لە کاروباری باوخۆی وڵاتانی عەرەبی وەک عێراق، سوریا و یەمەن گوتی، سعودیە بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەکی ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە. هەروەها دەشڵێت، لە خودا داواکارم کە رێنوێنیان بێت و واز لە سیاستە هەڵەکانیان بەرامبەر بەم وڵاتانە بێنن  و ئەمەیە پەیامی ئێمە بۆ ئێران.

ئەو بەرپرسە هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، هەر هێزێک کە بیهەوێت لە دژی ئێمە بجووڵێتەوە و دژبەرەکانمان پڕ چەک بکات، بێ گومان بە توندی وەڵامی دەدەینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com