بەرپرسێکی پێشووی ئێرانی: قاسم سولەیمانی داعشی دروستکرد

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

مەهدی خەزعەلی، کوڕی ئایەتوڵڵا ئەبولقاسم خەزعەلی، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی رژێمی کۆمارئ ئیسلامی ئێران کە ساڵەها بەرپرسایەتی جۆراوجۆی لە ئەستۆ بووە، لە دیمانەیەکدا شەڕ لە سوریا بە هەڵەیەکی گەورە وەسف دەکات و دەڵێت “سوریا زەلکاوی ئێرانە”.

لەم وتووێژەدا کە لە سەر ئینتەرنێت بڵاو بۆتەوە، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە رۆڵ و دەستوەردانی ئێران لە شەڕی ناوخۆی سوریا، مەهدی خەزعەلی دەڵێت “ئەگەر سوپای قودس زیادەڕەوی نەدەکرد، لە 2011 بەهاری عەرەبی دەبووە هۆی وەلانانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات و کەسانێک دەگەیشتنە دەسەڵات، کە دەمانتوانی پەیوەندییەکی باشیان لە گەل ببەستین”.

خەزعەلی ئاماژە بەوەش دەدات کە، “سوریا بۆ ماوەی 30 ساڵ لە سەر سفرەی ئێران بە بەڵاش خواردوویەتی، نەوتی بەلاش بە هەر کە بدەی، دەبێتە دۆستی تۆ”.

خەزعەلی دەشڵێت: “شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق کەم بوو، شەڕی 5 ساڵەی سوریاشی پێ زیادبوو، ئەم شەڕە لە بنەرەتدا هەڵە بوو. ئێستا ئێمە لە زەلکاوی سوریا چەقیوین، ئێستا ئێمە تووشی داعشێک بووین کە ئەنجامی هەڵەکانی قاسم سولەیمانییەوە، ئەگەر قاسم سولەیمانی دەستوەردانی لە سوریا نەکردبا، داعشیش دروست نەدەبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com