نوچەنێت- رۆژنامه‌ی مه‌رسه‌د
چالاكوانان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقییان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كردوه‌ته‌وه، كه تیایدا ده‌ڵێت ئیران سه‌رچاوه‌ی هه‌ر دوو رووباری دیجله و فوراته.
به پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت “ئێران سه‌رچاوه‌كانی رووباری دیجله و فورات پێكده‌هێنێت، به تایبه‌تی دیجله”.
ئه‌م لێدوانه‌ی جه‌عفه‌ری كاردانه‌وه‌ی توندی چالاكوانانی به دوای خۆیدا هێنا، به جۆرێك یه‌كێك له به‌شداربوانی تویته‌ر كه كۆمێنتیان نووسیوه ده‌ڵێت “لۆمه‌ی مه‌كه‌ن، ئه‌و دڵی فارسییه، ته‌نانه‌ت جوگرافیاش ده‌گۆڕن”.
یه‌كێكی تر به ناوی خه‌یال معاویه ده‌ڵێت “كۆیله و كلكه‌كانی ئێران خائینی پله یه‌كن و له زه‌لیلیدا ده‌ژین، خوایه زه‌لیلتریان بكه‌ی له دونیادا پێش قیامه‌ت”.
كه‌سێكیتر به ناوی عه‌ره‌فات ده‌ڵێت “عه‌قڵ و دڵیان له قومه”.
عومه‌ر مه‌ده‌نیه‌ش ده‌ڵێت “وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چوه‌ته قۆناغی شێتبوونی درێژخایه‌نه‌وه، بیری چوه رووباری دیجله له توركیاوه هه‌ڵده‌قوڵێت نه‌ك ئێران”.