نوچەنێت- ئه‌لجه‌زیره
له ساڵیادی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراقدا، ئێران مانۆڕێكی سه‌ربازی له كه‌نداوی عه‌ره‌بدا ئه‌نجامده‌دات.
به‌رپرسێكی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، له مانۆڕه‌كه‌دا عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له شاری به‌نده‌ر عه‌باسی سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌ب گوته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات، كه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌وێ ئاماده ده‌بن.
ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران ئاماژه‌شی به‌وه كرد، مه‌به‌ست له‌م مانۆڕه سه‌ربازییه له كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بدا، بۆ پیشاندانی هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و توانا سه‌ربازییه‌كه‌یه‌تی له ئاوه‌كانی كه‌نداودا.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 13-9-2016، سوپای پاسدارانی ئێران، دروستكردنی كه‌شتییه‌كی خێرای راگه‌یاند، كه توانای هه‌ڵگرتنی هێلیكۆپته‌ری هه‌یه، گوتیشی كه ئه‌مه هێزی ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا زیاتر ده‌كات.
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ته‌له‌فزیۆنی “ئێران” بڵاوی كرده‌وه، تیایدا كه‌شتییه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه، له ئه‌له‌منیۆم دروستكراوه و له كه‌ناری ئاوه‌كانی بوشهر، له باشوری رۆژئاوای ئێران ده‌جوڵا، به زمانی فارسیش لێی نوسرابوو كه داوا له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات ئاوه‌كانی كه‌نداو به‌جێبهێڵن.
پێگه‌ی فه‌رمی ته‌له‌فزیۆنی ئێران رایگه‌یاند، كه درێژی ئه‌و كه‌شتییه 55 مه‌تره و ده‌توانێت فرۆكه‌یه‌كی هێلی كۆپته‌ر و 100 كه‌س هه‌ڵبگرێت.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، زیاتر له 30 رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بدا روویداوه، كه ئه‌مه ده‌كاته دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وانه‌ی له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی پێشوودا روویانداوه.