نوچەنێت
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە چەند داواكارییەكیان ئاراستەی حكومەتی فینلەندا كردووە و چاوەڕێی وەڵام دەكەن، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش بڕیاریداوە 50 راوێژكاری دیكە بۆ راهێنانی پێشمەرگە رەوانە بكات.
رۆژی دووشەممە 12ی سێپتامبەری 2016، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فینلەندا. هەروەها سەردانی شاندەكە فەرمییە و سێ رۆژ دەخایێنێت. ئەندامانی شاندەکە پێكهاتوون لە کەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت، محەممەدی حاجی مەحموود، جەعفەر شێخ مستەفا، سیروان بارزانی، فەریق شێروان و عەمید روکن هەژار.
سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گوێڕ- مەخموور لەكاتی بەشداری لە گەشتی هەواڵەكانی رووداو رایگەیاند، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە داوای هاوكارییان لە فینلەند كردووە لە بواری لۆجیستی بەتایبەت لەڕووی زیادكردنی راهێنەرەكان و وەرگرتنی بریندارانی پێشمەرگە.
سیروان بارزانی گوتی، 50 سەرباز و راوێژكاری دیكەی سەربازی فینلەندا دێنە هەرێمی كوردستان و راهێنان بە پێشمەرگە دەكەن، بەوەش ژمارەی راهێنەرە فینلەدییەكان دەگاتە 100 راوێژكار.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو شاندەی وەزارەتی پێشمەرگە لیستێكی داواكاری و پێداویستی پێشمەرگەمان داوەتە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی فینلەندا، ئەوان بەڵێنیاندا بەزووترین كات وەڵاممان بدەنەوە. لەنێو لیستی داوكارییەكاندا باسمان لەوە كردووە كە چارەسەری پێشمەرگە بریندارەكان لە فینلەندا بكەن یان نەخۆشخانەی سەربازیمان بۆ دروست بكەن یان تیمی پزیشكی بنێرنە هەرێمی كوردستان و هاوشانی تیمە پزیشكیەكانی هەرێم چارەسەری پێشمەرگە بریندارەكان بكەن.
شاندەی پێشمەرگە دەڵێن “داوامان لە لایەنی فینلەندا كرد لە كۆنفرانسەكانیاندا نوێنەری هەرێمی كوردستان و پیشمەرگە بەشدار بێت و لە كۆنفرانسی پەیوەندار بە پەنابەرانیش بەهەمان شێوە هەرێمی كوردستان بەشداری پێبكرێت. چونكە نوێنەری حكومەتی عێراقی بەشداریان پێدەكرێت، بەڵام سەرباری ئەو ژمارەیەی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان كەچی نوێنەری هەرێمی كوردستان داوەتی كۆنفرانسەكانی پەیوەندار ناكرێن.
لە کۆبوونەوەیاندا لە گەل وەزسارەتی بەرگری ئەو وڵاتەدا شاندەکی هەێم باسیان لەوە کردووە، کە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی فینلەندا باسمان لە شەڕی موسڵ و قۆناخی دوای شەڕی داعش كرد. باسمان لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی كرد، گوتمان ئەوە مافی خەڵكی هەریمی كوردستانە و لەدوای جەنگی جیهانی یەكەم كورد مافەكانی پێشێلكراوە. باسمان لە دوایين سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.