ئەمریکا: ئەگەری ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە خەڵکی موسڵ هەیە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی سێپتامبەر رایگەیاند: بە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ، ئەگەری ئاوارە بوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەم شارە هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە لە قۆناغی دوایی 181 ملیۆن دۆلار، بۆ یارمەتی گەیاندن بە دۆخی مرۆیی عێراق، پێشکەش بەم وڵاتە دەکات.

وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، لە درێژەدا جەخت لەوە دەکاتەوە پشتیوانی لە رەوتی چاکسازی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئاشتەوایی نیشتمانی لەم وڵاتە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com