نوچه‌نێت– په‌یمانگای واشنتۆن بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی
په‌یمانگای واشنتۆن بۆ توێژینه‌وه ده‌ڵێت، ئێران حه‌ج بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه ئایدۆلۆژییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، راپۆرتێك كه په‌یمانگای واشنتۆن بڵاوی كردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، ده‌زگایه‌كی گه‌وره كه رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی دایمه‌زراند، بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی چالاكییه‌كانی شیعه له وه‌رزی حه‌جدا، به ئامرازێكی بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت له هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ هه‌نارده كردنی شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه و به‌هێزكردنی هه‌ستی دژایه‌تی كردنی رۆژئاوا.
ئه‌و سه‌نته‌ره ئه‌مریكییه باس له نه‌چوونی ئێرانییه‌كان ده‌كات بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره له ساڵی 1979وه.
په‌یمانگای واشنتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه، بڕیاری نه‌چوونی ئێرانییه‌كان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ئاسان نه‌بوو بۆ رژێمی ئێران، چونكه ئێران تاكه ده‌وڵه‌ته كه حه‌ج وه‌ك ئامرازێكی سیاسی به‌كارده‌هێنێت، بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای شۆڕشی ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
سه‌ركرده ئایینییه‌كانی ئێران پێیانوایه كه، ده‌بێت حه‌ج وه‌ك هه‌لێك سه‌یر بكرێت بۆ ده‌ربڕینی رق و كینه و بێبه‌ری بوون له كافران و هاوبەشەکانیان. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو موسڵمانان ده‌كه‌ن هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ن.
ئێران هه‌روه‌ها تۆڕه ئایینییه‌كانی شیعه‌ی په‌یوه‌ست به حه‌ج بۆ به‌هێزكردنی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت، نێرده جۆراوجۆره‌كانی حه‌ج كه له ئێران و مه‌ككه و مه‌دینه كارده‌كه‌ن، هۆكاری كاریگه‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ جوانكردنی روانگه‌ی ئیسلامییانه‌ی ئێران و به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له جیهانی ئیسلامی‌دا.
راپۆرته‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه كاروباری حه‌ج له ئێران، دوای شۆڕشی ئیسلامی كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئایینییه‌وه و رۆڵی حكومه‌ت له‌و بواره‌دا لاواز بووه، رێكخراوی حه‌ج و ئه‌وقاف و كاری خێرخوازییان دامه‌زراندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی فه‌رمی بوو له وه‌زاره‌تی كلتور و رێنمایی ئیسلامی، به‌ڵام زۆرینه‌ی چالاكییه‌كانی له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی خومه‌ینیدا ئه‌نجام ده‌درا. ئه‌و رێكخراوه ده‌یه‌وێت ساڵانه نزیكه‌ی 150 هه‌زار حاجی بنێرێته سعودیه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك نووسینگه‌ی ئایینی شیعه له ماوه‌ی حه‌جدا له سعودیه، وه‌ك كیانی فه‌رمی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان له ژێر كۆنترۆڵی رژێمی ئایینی ئێراندان له رووی كردارییه‌وه، چالاكییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه و ئێران و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوننه و شیعه.
جگه له‌مه، ملیۆنان دۆلار له رێگه‌ی ئه‌م نووسینگانه‌وه ده‌درێت به گروپ و كه‌سایه‌تییه موسڵمانه‌كان، به شێوه‌یه‌كی ناشه‌فاف له رێگه‌ی تۆڕ و ده‌زگای گوماناوییه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشه بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها به ئاسانی په‌یوه‌ندی به گروپه بیانییه‌كانه‌وه بكات، به‌ڵكو یارمه‌تی دارایشییان پێشكه‌ش بكات، به بێ ئه‌وه‌ی به سیستمی بانكی نێوده‌وڵه‌تیدا تێپه‌ڕبێت و سه‌رنجی حكومه‌ته بیانییه‌كان رابكێشێت.