دی مستۆرا: دۆخی سوریا باشتر بووە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند:هیچ راپۆرتێکی لەبارەی کوژرانی خەڵکی مەدەنی یان ئە وگروپە چەکدارانەی کە ئاگربەستەکە دەیانگرێتەوە، بە دەست نەگەیشتووە.

ئاگربەستی نوێی سوریا دوا بە دوای رێککەوتنی مۆسکۆ و واشنتۆن، دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە12ی سێبتامبەر، کە هاوکات بوو لە گەڵ جەژنی قوربان، دەستیپێکرد.

ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بێجگە لە بەرەوەی نوسرە(کە ئێستا لە ژێر ناوی فتح الشما چالاکی دەکات) و داعش نەبێت، ئاگربەست هەموو لایەنەکانی دیکەی شەڕ لە سوریا دەگرێتەوە. ئەم بەرپرسەی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە کە، تەنها ئەم دوو گروپە دەکرێنە ئامانجی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا  و روسیا.

ستێفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا گوتویەتی “دۆخی سوریا بە شێوەیەکی بەرچاو و لە دوای دەستپێکی ئاگربەستەکە باشتر بووە”. بە گوتەی دی مستۆرا، بڕیار وایە بە زوویی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ژیر گەمارۆدان رەوانە بکرێن، بە تایبەت بۆ حەلەب کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی ئەسەددایە.

دی مستۆرا دەشڵێت، سەرچاوە ناوخۆییەکان، بۆ وێنە لە حەلەبەوە رایانگەیاندووە، کە دۆخەکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بێ ئەوەی هێرشێکی ئاسمانی ئەنجام بدرێت، هێور و ئارام بۆتەوە.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا ئەوەش دەخاتەڕوو کە، گروپە فریاگوزارییەکان بۆ گەیاندنی یارمەتیەکانیان چاوەڕێی رێگە پێدانی حکومەتی سوریا دەکەن.

روسیاش رایگەیاندوو، بۆ ئەوەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان رەوانەی حەلەب بکرێن، لە دەروبەری ئەم شارە هێزی سەربازی جێگیر دەکات.

پێدەچێت لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم ئاگربەستە، هاوکارییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن لە ناوچەکە زیاتر بکات.

مۆسکۆ و واشنتۆن، بۆ یەکەمین جار لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو، رێککەوتوون لە سەر ئەوەی بۆ ئەنجامدانی هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە داعش و بەرەی نوسرە، ئەم ئاگربەستە بێتە کایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com