نوچه‌نێت- قرتاس نیوز
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا وایده‌بینێت، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا له به‌ره‌ی نوسره‌ی تیرۆرست جیا ده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا مارك ته‌نه‌ر، یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی” له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پێمانوایه جیابوونه‌وه ده‌بینین، ئێمه په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا، ئه‌وان تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی كه تێكه‌ڵاو بونییان له‌گه‌ڵ نوسره له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه”.
ته‌نه‌ر هەروەها گوتی، ئه‌مریكا پلانی نییه بچێته پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ روسیا له دژی داعش له سوریا، ئه‌وه‌شی گوت كه ” زانیاریم له‌باره‌ی به‌ئامانج گرتنی پێگه‌كانی داعش نیە به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ روسیا، به‌پێی زانیارییه‌كانی من گفتوگۆكان ته‌نها له‌باره‌ی به‌ری نوسره‌وه‌ن، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو”، هه‌روه‌ها دەڵێت ” به‌رده‌وام ده‌بین له هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر داعش، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ روسیا نا، به‌شێكیش نیه له ئه‌ركه‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی “ئه‌مریكا و روسیا”.