نوچە-دەنگی ئەمریکا
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە،١٣ی سێپتەمبەر لە کۆبوونەوەی لە لە گەڵ ژمارەیەک لە لایەنگرانی خۆی راستەوخۆ پشتگیری خۆی بۆ هێلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەربڕی.
سەرۆکی ئەمریکا لە فێلافلفیا گوتی: دەتوانم بلێم کە هۆگرییەکی تەواوم هەیە بۆ هەڵبژاردنی هێلاری کلینتۆن، منیش بە تەنها نیم، بە راستی و لە دڵەوە پێم خۆشە کە کلینتۆن براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بێت.
ئۆباما سەبارەت بە دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆماریەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی و رکابەری کلینتۆن گوتی: بیری لێ بکەنەوە لە پارتی کۆماری چی روو دەدات. کاندیدی ئەم حزبە ستایشی پوتین دەکات و دەلێت ڤێلادمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا سەرکردەیەکی بەهێزە، چونکە هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی بێ هێز، نەیارانی دەخاتە زیندانەوە. راگەیەنکان کۆنتڕۆڵ دەکات و ئابوری وڵاتەکەی خستۆتە سەر رێڕەوی قەیران.