ئەمریکا و ئیسرائیل، لە سەر گەورەترین پاکێجی یارمەتی سەربازی رێککەوتن

0

نوچە-ئاژانسەکان

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، بەرپرسانی ئەمریکا  وئیسرائیل لە پەیوەندی لە گەڵ دانانی پاکێجی سەربازی ٣٨ ملیار دۆلاری بە تەلئەبیب رێککەوتن. بە پێی رێککەوتنەکە ئەم یارمەتیە سەربازییە لە ماوەی دە ساڵ بە ئیسرائیل دەدرێت.

دوای چەندین مانگ وتووێژ و دانوستانی نائاشکرای بەرپرسانی هەردوو وڵات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە مەراسیمی واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە رۆژی چوارشەممە،١٤ی سێپتەمبەر بەرێوەدەچێت.

ئەمە وەک گەورەترین یارمەتی سەربازی ئەمریکا، بە وڵاتێکی دیکە هەژمار دەکرێت.

بەرپرسانی هەردوو وڵات تاوەکو ئێستا وردەکاریەکانی ئەم رێککەوتنەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە وتووێژەکان، لە رێککەوتنی نوێی نێوان ئەم دوو وڵاتە، ئەمریکا ساڵانە بڕی ٣ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار رادەستی ئیسرائیل دەکات .

ئەم یارمەتیە بە بەراورد لە گەڵ رێککەوتنی دە ساڵی پێشووتر ٧٠٠ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com