نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
بانگخوازی دیاری سعودیه عائیز ئه‌لقه‌ره‌نی، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پاشای سعودیه و یاریده‌ده‌ر و پیاوانی ئاسایش كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ.
قه‌ره‌نی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی “پیرۆزبایی له پاشای سعودیه و جێگرانی و پیاوانی ئاسایش ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ، حه‌جی ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 100% سه‌ركه‌وتوو بوو، هۆكاره‌كه‌شی دوای ویستی خوا به هۆی به‌شداری نه‌كردنی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و مه‌جوسیه‌وه‌یه كه دایكی فیتنه و تیرۆره له جیهاندا”.
هه‌روه‌ها ئه‌و بانگخوازه سعودیه، به‌شداری له هاشتاگی “حه‌ج به بێ ئێران، رێكوپێكی و دڵنیایی”دا كردووه، كه به‌كارهێنه‌رانی هه‌ر دوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و تویته‌ر به‌رپایان كردبوو.