نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
مه‌لیك سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، پاشای سعودیه جه‌ختی كرده‌وه كه، سعودیه به توندی ره‌تیده‌كاته‌وه فه‌ریزه‌ی حه‌ج بگۆڕدرێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سیاسی و ناكۆكی تایفه‌گه‌ری.
له میانه‌ی گوتارێك، له دیوانی پاشایه‌تی له كۆشكی مینا، رۆژی سێشه‌ممه 13-9-2016، له ئاهه‌نگی پیشوازی كردنی سالانه، کە له كه‌سایه‌تییه گه‌وره ئیسلامییه‌كان و میوانانی پاشای سعودیه و له حكومه‌ته‌كانی جیهان و سه‌رۆكی شاند و نوسینگه‌كانی كاروباری حه‌ج، پاشای سعودیه گوتی “وڵاته‌كه‌ی هه‌موو تواناكانی ده‌خاته خزمه‌تی میوانانی خوا و شه‌ونخونی ده‌كێشین له پێناو ئاسوده‌یی ئه‌وان، و دابینكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی حه‌ج”.
پاشای سعودیه گوتی “سعودیه به توندی ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌م فه‌ریزه گه‌وره‌یه بگۆڕدرێت، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سیاسی و ململانێی تایفه‌گه‌ری”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه “خوا حه‌جی له سه‌ر هه‌موو موسڵمانان فه‌رز كردووه به بێ جیاوازی”.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سعودیه رووبه‌ڕووی هێرشی توندی به‌رپرسانی ئێران بوه‌وه، به‌وه‌ی كه سعودیه هۆكاری رێگری كردنه له حاجیانی ئێران، بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ.