نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
وه‌لید ته‌بته‌بایی، په‌رله‌مانتاری پێشووی كوێت، سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئێرانی كرد له به‌رامبه‌ر سعودیه له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا.
له تویتێكدا له تۆڕی تویته‌ر ته‌بته‌بایی نووسیویه‌تی “هه‌وڵی ئێران بۆ تێكدانی وه‌رزی حه‌ج، به ئامانجی ژیاندنه‌وه‌ی ناوه‌نده شیعه‌كانی مه‌شهه‌د و كه‌ربه‌لایه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته قیبله‌ی جێگره‌وه بۆ شوێنكه‌وتوانی خۆیان، ئه‌وان پێشینه‌یان هه‌یه له‌م كارانه‌دا، وه‌ك چۆن ئه‌بره‌هه هاته مه‌ككه بۆ رووخاندنی كه‌عبه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستگاكه‌ی خۆی بژیێنێته‌وه.
عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پێشتر داوای له جیهانی ئیسلامی كرد كه بیر له چاره‌سه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی حه‌ج بكه‌نه‌وه و له ده‌ست سعودیەی ده‌ربهێنن.