نوچەنێت- فۆكس نیوز
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی دوو فرۆكه‌ی سه‌ر به هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكای كردووه، كه له ئاسمانی گه‌روی هورمز ده‌سوڕانه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه گوتی “ئه‌و دوو فرۆكه‌یه سه‌ر به هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا بوون، دوو ئه‌ركی جیاواز له‌یه‌كیان ئه‌نجام ده‌دا، له هه‌مان ناوچه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، كاتێك په‌یوه‌ندی بێته‌لییان له به‌رگری ئاسمانی ئێرانه‌وه پێگه‌یشت”.
ئه‌و به‌رپرسه سەربازییە گوتی “ئێرانییه‌كان لەم په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قه كردن و موشه‌ك هه‌ڵدان و خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كانییان كردووه”.
ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوز، كه یه‌كه‌مجار رووداوه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه ده‌ڵێت، فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان گوێیان به ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌ی ده‌زگای به‌رگری ئاسمانی ئێران نه‌داوه و له ئه‌ركه‌كه‌ی خۆیان به‌رده‌وام بوون.
ئه‌و به‌رپرسه دەڵێت، سوپای ئه‌مریكا ویستویه‌تی كاردانه‌وه‌ی ئێران تاقی بكاته‌وه.
به‌ڵام فرۆكه ئه‌مریكییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی توانای موشه‌كه دژه فرۆكه‌كانی ئێران بوون و زۆر به‌رز بوون.
به‌مدواییانه پنتاگۆن سه‌ركۆنه‌ی زنجیره‌یه‌ك رووداوی ده‌ریاوانی ” نائه‌منی و ناپیشه‌یی” له لایه‌ن ئێرانه‌وه كرد، به جۆرێك له یه‌كێك له رووداوه‌كاندا كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كه، ناچار بوو چه‌ند فیشه‌كێكی ئاگادار كردنه‌وه به ئاراسته‌ی كه‌شتییه ئێرانییه‌كه بته‌قێنێت، كه زۆر لێی نزیك ببوه‌وه.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووە، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كه‌شتییه‌كانی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و هێزی ده‌ریایی ئێران 250 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
ئه‌و بەرپرسە سەربازییە پێیوابوو، 10% ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه نائه‌منی و ناپیشه‌یی بوون.