گەڕانەوەی ئارامی بۆ بەرەکانی شەڕی سوریا

0

نوچەنێت

لە گەڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە سوریا، راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دۆخی بەرەکانی شەڕ تاڕادەیەک ئارام بۆتەوە، سەرباری ئەوەی کە ژمارەیەک لە گروپە چەکدارەکان بە فەرمی رێککەوتنەکەیان قبووڵ نەکردووە.

ئاگربەستە نوێکەی سوریا، کە بە نێوانگیری روسیا و ئەمریکا هاتۆتە کایەوە، دوانیوەڕۆی رۆژی دووشمەممە 12ی سێپتامبەر دەستیپێکرد.

سوپای سوریاش ئێوارەی دووشەممە ئاگربەستی راگەیاند و راشیگەیاند: کە “رژێمی ئارامی”بۆ ماوەی 7 رۆژ لە سەرتاسەری سوریا جێگیر دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە زۆرێک لە لایەنەکانی شەڕی سوریا و چاودێرانی سیاسی بە گومانەوە دەڕواننە ئەم ئاگربەستە. جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتوویەتی ، کە ئەم دڕدونگییە بۆ ئاگربەستێکی لەم شێوەیە دەبێت بە ئاسایی وەربگیردرێ،

روانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریا، لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، کە لە دوای دەستپێکی ئاگربەستەە، ئارامی بۆ زۆرێک لە ناوچە جەنگییەکان و بەرەکانی شەڕ گەڕاوەتەوە.

ئامانجی سەرەتایی لە پێکهێنانی ئەم ئاگربەستە کە بە نیوانگیری روسیا  و ئەمریکا هاتۆتە کایەوە، کە ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەیە بۆ خەلک و دانیشتوانی ناوچە جەنگی و گەمارۆدراوەکان.

سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا و جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەر لە بەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، دوای 13 کاتژمێر وتووێژ، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە شاری جنێفی سویس رێککەوتنی ئاگربەستەکەیان ئاشکرا کرد.

دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاندووە، کە بە هۆی قەیرانی سەربازی و سیاسی و شەڕی ناوخۆی سوریا، لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا 400 هەزار کەس کوژراون و بە ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوونە.

زیاتر لە 20 گروپی دژبەری سوریا، ئەم رێککەوتنەیان بە “ناعادڵانە” وەسف کردووە و رایاگەیاندووە، کە پابەندی خاڵەکانی نابن، بەڵام لە بەیانێکی فەرمیدا باسیان لەوە کردووە کە، رەنگە رێگە بدەن یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بگاتە ناوچە گەمارۆدراوەکان.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی فەڕەنسا، چەند کاتژمێرێک دوای دەستپێکی ئاگربەستەکە، وەزیری درەوەی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە کە، بۆ مانەوەی هیواکان بۆ چآرەسەرکردنی قەیرانی سەربازی سوریا، ئەم ئاگربەستە دەبێ ئەنجامێکی باشی لێبکەوێتەوە، چونکو تەنها رێگایەکەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕی سوریا.

جۆن کێری ئەوەشی خستۆتەڕوو، سەرباری هەموو گومان و دڕدونگی و بەربەستەکان کە رەنگە رۆژانی داهاتوو سەرهەڵبدەن، ئەم پلانە شانسی سەرکەوتن و ئەنجامێکی باشی هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها  ئەو راپۆرت و هەواڵانەی رەتکردۆتەوە کە، گوایە ئەمریکا و روسیا، بیانهەوێت لە ماوەی رۆژانی ئاگربەستدا رێگە بە هێڕشی ئاسمانی سوپای سوریا بدەن.

بە پێی روونکردنەویەەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئامانجی سەرەتایی ئاگربەستەکە، پێشگرتنە بە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای سوریا بۆ سەر ئەو ناوچانەیە کە دژبەرانی ئەسەد یان بەرەوەی نوسرەی تێدا جێگیرن.

بڕیار وایە کە، هاوکات لە گەڵ ئاگربەستەکە،هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا  وئەمریکا، بە شیوەی هەماهەنگ بۆ سەر گروپە توندڕەوە ئیسلامگەراکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە بەڕێوەبچێت.

بە پێی ئاگربەستەکە، هێزەکانی سوپای سوریا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی دژبەری ئەسەددایە، بوەستێنی و پاشان ئەمریکا و روسیا، ئەرکانی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامییە  توندڕەوەکان وەرێ بخەن.

چاودێران پێیان وایە کە، یەکێک لە گرفت و کێشەکانی بەرەم ئاگربەستەکە، پێکهاتەی ئەو گرواپانەیە کە دژ بە حکومەتی سوریا لە بەرەکانی شەڕدان، لە گروپەکانی ژێر پشتیوانی ئەمریکاوە بگرە تا گروپەکانی بەستراوە بە قاعیدە.

ژمارەیەک لە گروپە چەکدارەکانیش بۆ پەیوەست بوون بە ئاگربەستەکە، گومانیان هەبوو و داوایان لە ئەمریکا کردبوو کە، کۆمەڵێک گەرەنتی بدات. بۆ نمونە داوای لە واشنتۆن کردبوو کە، پێناسەی ئەم ولاتە بۆ ئەو گروپانەی کە بە تیرۆریست ناویان دەبات چییە.

سوپای ئازادی سوریا بە ئەمریکای راگەیاندووە کە، هاوکاری پرۆسەی ئاگربەستەکە دەکات، بەڵام نگەرانی خۆی لەو رووەوە کە، رەنگە ئەم ئاگربەستە بە قازانجی رژێمی ئەسەد تەواو ببێت، خستۆتەڕوو.

ئیسلامییە توندڕەوەکانی وەک “احرار شام” گەڵاڵەی ئاگربەستەکەیان رەتکردۆتەوە، عەلی عومەر، کەسی دووەمی ئەم گروپە، لە گرتەیەکی ڤیدئۆییدا گوتوویەتی کە، دوای شەش ساڵ شەڕ رێگاچارەی نیوەچڵ و نیوەتەواو قبووڵ ناکەن.

ئەمریکا لە پێناو سەرخستنی ئاگربەستەکە، داوای لە گروپەکانی ژێر پشتیوانی خۆی کردووە، تا ریزی خۆیان لەوانی دیکە جیا بکەنەوە، بەڵام ئەم گروپانە ئامادە نەبوونە ئەم کارە ئەنجام بدەن، ئەمە لە کاتێکدایە لە گەڵ ئەو گروپانە سەنگەر و ناوەندی فەرماندەیی هاوبەشیان هەیە.

ئاگربەستی نوێی سوریا، دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 12ی سێپتامبەر، چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە، ئەم ئاگربەستە رەنگە دوایین دەرفەت بێت لە بەردەم سوریا،  بۆ رزگاری وپاراستنی یەکپارچەیی ئەم وڵاتە بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com