ئەمیری قەتەر نێوانگیری ئێران و وڵاتانی عەرەبی کەنداو دەکات

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

دوابەدوای قووڵ بوونەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان لە پەیوەندەییەکانی ئێران و سعودیە، ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ سێ شەممە 13ی سێپتامبەر رایگەیاند: کە ئەمیری قەتەر بە ئامانجی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی عەرەبی کەنداو، لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران کردووە.

رۆیتەرز بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عەرەبی ئاشکرای دەکات، کە ئەمیری قەتەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ حەسەن روحانی، جەختی لە سەر رێزگرتنی دراوسێتی و پەیوەندی دراوسێتی باش کردۆتەوە.

رووداوەکەی مینا لە ساڵی رابردوو، کە بووە هۆی مەرگی چەند سەد کەس لە زیارەتکارانی ئێرانی و دواتر هێرشی گروپە توندڕەوەکانی ئێرانی بۆ سەر ناوەندی دیپلۆماسییەکانی سعودیە، لە تاران و مەشهەد بەداوە بوو، بووە هۆی پچڕانی یەکجاری پەیوەندی دیپلۆماسی دوو لایەن.

ئەم ئاڵۆزیانە کاتێک گەیشتە لووتکەی خۆی کە، عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەفتەی رابردوو لە پەیامێکدا هێرشی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی سعودیە و “بە بێ دین و بێ ویژدان وەسفی کردن”. دوابەدوای ئەم پەیامە توندەی عەلی خامنەیی، بەرپرسانی سعودیە و وڵاتانی عەرەبی هاوپەیمانی بە تایبەت کۆمکاری عەرەبی، ئێرانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە، هەوڵی بە سیاسی کردنی حەج دەدات.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، ئەمیری قەتەر بە نیازە بۆ هێورکردنەوە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی کەنداو، نێوانگیری بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com