نوچەنێت
به‌هۆى دابه‌زینى دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى پشكه ئه‌مریكییه‌كان له نه‌وتى خاو و گرێبه‌سته دواخراوه‌كان، دوێنێ دووشه‌ممه، له كاتى داخستنى بازاڕه‌كانى نه‌وت، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ڕێژه‌ى 1% به‌رزبووه‌وه..
نرخى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نه‌وتى خاوى برینت 31 سه‌نت به‌رزبووه‌وه كه ده‌كاته 0.7 % و گه‌شته 48.32 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌روه‌ها نه‌وتى خاوى ئه‌مریكاى خۆرهه‌ڵاتى ته‌كساسى نێوه‌ند، 41 سه‌نت یان نزیكه‌ى 1% به‌رزبووه‌وه و گه‌شته 46.29 دۆلار.
شیكارانى روه‌یته‌رز پێیانوایه، نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا 4.5 له هه‌فته‌ى رابردوو زیاترى كردووه، دواى ئه‌وه‌ى له پڕ گه‌شته 14.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له هه‌فته‌ى رابردوو، كه ئه‌وه‌ش زۆرترین دابه‌زینه له ساڵى 1999.