دامەزرێنەرێکی فەیسبووک بۆ شکستدانی ترامپ 20 ملیۆن دۆلار یارمەتی دەکات

0

نوچەنێت-بازتاب

یەکیک لە دامەزرێنەرانی فەیسبوک بۆ شکستدانی دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، 20 ملیۆن دۆلار یارمەتی دەکات.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، داستین ماسکۆڤیتز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەرەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بەم کارەی خۆی لە رووی داراییەوە وەک یەکێک لە گەورەترین یارمەتیدەرانی کەمپەینی هێلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا هەژمار دەکرێ.

ماسکۆ ڤیتز، کە یەکێک لە سەرمایەدارەکانی ئەمریکایە، داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کردووە، کە رێگە نەدەن ترامپ بگاتە دەسەڵات. هەروەها ترامپی بە کەسێکی ئاژاوەگێڕ و مەترسیدار وەسفکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com