تا ئێستا 50%ی ئاگرەكەی گەیارە كۆنتڕۆڵ كراوەتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێكی سوپای عێراق رایدەگەنێت، ئاگر لە بیرە نەوتییەكانی گەیارە بەردەوامە و تا ئێستا 50%ی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوەتەوە.

لە 25-8-2016، ناحیەی گەیارە كۆنترۆڵ كرایەوە لە لایەن سوپای عێراق، لە گەڵ كۆنتڕۆڵ كردنەوەی گەیارە تیرۆرستانی داعش چەند بیرە نەوتێكی گەیارەیان تەقاندەوە، ئاگرێكی زۆر لە نێو كوچە و كۆلانەكانی گەیارە کەوتووەتەوە و تاوەكو ئێستا بە تەواوی كۆنترۆڵ نەكراوەتەوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، رائید ئەمین شێخانی، ئەفسەر لە سوپای عێراق، لە بارەی ئەو ئاگرەی ماوەیەكە  لە گەیارە كەوتۆتەوە رایگەیاند: تیمەكانی ئاگر كوژینەوە بۆ بیرە نەوتییەكانی گەیارە، بەردەوامە بەهۆی زۆری ئاگرەكە، تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و دووكەڵی ئەو ئاگرە بەردەوامە و خەڵكی زۆر بێزار كردووە.

رائید ئەمین شێخانی گوتی، لە ئێستا دا حەوت تیمی سەڵاحەدین كار بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەكەن، بەڵام لە بەر زۆری ئاگرەكە و دووکەڵی رەشی زۆری ئاگرەكە دووبارە سەرهەڵدەداتەوە.

شێخانی دەڵێت، لە گەڵ كەوتنەوەی ئاگرەكە تا بە ئەمرۆ دەگات 50%ی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوەتەوە، تیمەكانیش لە بەیانی تا ئێوارە خەریكی كۆنترۆڵكردنەوەی ئاگرەكەن، بەڵام كاتێكی زۆری دەوێت تا بە تەواوی ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێتەوە، لە بەر زۆری ئاگرەكەش خەڵكەكە نەگەراوەتەوە گەیارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com