نوچەنێت-جام نیوز
کۆریای باکور دەڵێت، هەوڵەکانی ئۆباما بۆ دانانی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر پیونگ یانگ، گاڵتەجاڕ و پێکەنیناوییە.
ئاژانسی رۆیتەرز، لە راپۆرتێکدا بە ناونیشانی”کۆریای باکور گاڵتەی بە هەوڵەکانی ئۆباما بۆ دانانی گەمارۆی زیاتر دێ” دەڵێت: کۆریای باکور ئەمڕۆ یەکشەممە 11 سێپتامبەر رایگەیاندووە، کە هەوڵەکانی ئەمریکا، بۆ دانانی گەمارۆ زیاتر بۆ سەر کۆریای باکور، دوای ئەوەی کە ئەم وڵاتە پێنجەمین تاقیکردنەوەی موشەکی خۆی ئەنجام داوە، گاڵتەجاڕە و پیونگ یانگ لە سیاسەتی بەهێزکردنی توانای ئەتۆمی خۆی بەردەوام دەبێت.
بە گویرە ئاژانسی هەواڵنێریی فەرمی کۆریای باکور(KCNA news)، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بەیانێکدا دەڵێت: هاوپەیمانانی ئۆباما بەردەوام ئەم لاو و ئەولا دەکەن و ئێستاش باسی هەرە گەرمیان دانانی گەمارۆ زیاترە بۆ سەر کۆریای باکو، ئەمەش جێی پێکەنینە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری کۆریای باکور گوتوویەتی، کە ئەمریکا لە پلانیدایە بە شێوەی یەک لایەنە گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر کۆریای باکور. لە درێژەی راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە: ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا دوو رۆژ دوای ئەوە هاتووە، کە کۆریای باکور پێنجەمین تاقیکردنەوەی موشەکی خۆی ئەنجام دا. ئەمریکا لەم بارەیەوە گوتوویەتی، کە کۆریای باکور لەم رێگەوە گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ سەر پیونگ یانگ پێشێل کردووە.