نوچەنێت- ئه‌لجه‌زیره
پێگه‌ی ئه‌لجه‌زیره گوتارێكی مسته‌فا حه‌دیسیی رۆژنامه‌وانی عێراقی بڵاو كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، هه‌موو هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب خه‌ونێكی شاراوه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه یه‌كگرتنێكی عه‌ره‌بی هه‌بێت و پارچه‌كانییان كۆ بكاته‌وه، ئه‌ی له به‌رچی رێگه ناده‌ن به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی تا پارچه‌كانییان كۆ بكه‌نه‌وه، به تایبه‌تی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد به سروشتی خاكه‌كه‌یان به یه‌كه‌وه به‌ستراوه، یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی تێدا ده‌ژی كه كوردن له باكوری عێراق و باشوری توركیا و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و رۆژئاوای ئێران.
ئایا عه‌ره‌ب ته‌مه‌ننای شتێك ده‌كه‌ن كه بۆ خه‌ڵكی تر به ڕه‌وای نابینن.
له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كاندایه ده‌وڵه‌تێكی كوردی له نێوانیاندا هه‌بێت كه سه‌روه‌ری ره‌های خۆی هه‌بێت، رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌بێت له ناوچه‌كه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌توانین هه‌ڵیبسه‌نگێنین كه، بڕیاره‌كانی پشتیوانی بڕیاری وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات، بۆ كاریگه‌ری خستنه سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا، به تایبه‌ت كه كورد په‌یوه‌ندی زۆر باشییان له گه‌ڵ زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌كاندا هه‌یه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه شتگه‌لێك به هاوڵاتی كورد ده‌به‌خشن كه هاوڵاتی عه‌ره‌ب نیه‌تی.
دووجار سته‌م له كورد كراوه
یه‌كه‌م: كاتێك رێكکه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ مافیانی خوارد به دروستنه‌كردنی كیانێك بۆیان، كه كه‌رامه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان بپارێزێت له نیوان وڵاتانی تردا.
دووه‌م: خۆپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یی، كاتێك نەک زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان، بەڵكو هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان بووه‌ته كۆسپ و ته‌نانه‌ت بیر كردنه‌وه له داواكردنی مافی چاره‌نووسی خۆیان، به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه‌یه كه به سه‌ر كوردانی هه‌رێمی كوردستان هات. كاتێك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد راپرسی له هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به جیهانی پیشان بده‌ن كه گه‌لی كورد چه‌ند تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆییه.
لێره‌دا وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وت، كاتیك وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پنتاگۆن” هه‌موو ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان و وه‌زیرانی به‌رگری بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر بانگهێشت كرد، به‌ڵام به روونی لایه‌نی كوردی وه‌لانا و فه‌رامۆشی كرد.
كه‌سێك كه ئاشنای جوگرافیا و ورده‌كارییه‌كانی نه‌بێت ده‌پرسێت، كورد په‌یوه‌ندی چییه به دژایه‌تی كردنی داعش و كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی؟
ئایا ده‌زانیت، كورد بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه شه‌ڕێكی كراوه‌ی ئه‌نجام نه‌زانراو به‌رامبه‌ر داعش به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به درێژایی هێڵی سنوریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، رۆژانه ده‌یان قوربانی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌و زیانه ماددیه زۆره‌ی به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، کە بووە هۆی وه‌ستانی هه‌موو پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
ئایا ده‌زانیت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ماوه‌ی دوو رۆژدا كارێكیان ئه‌نجامدا كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانی له ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌نجامی بدات. له میانه‌ی پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تی له مه‌ترسیدارترین شاری جیهان كه موسڵه، ئه‌و هێزانه توانییان رێكخراوی داعش بشكێنن و له جێگای هێز و هه‌ژموونی خۆی شكۆی بشكێنن، ده‌یان گوندی له ژێر ده‌ست ده‌ربهێنن، له كاتێكدا كه‌س ناتوانێت نكوڵی له پشتیوانی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكات بۆ هێزه هێرشبه‌ره‌كانی كورد، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له یاد بچێت كه هه‌موو قوربانییه مرۆییه‌كان له سه‌ر زه‌وین نه‌ك له ئاسمان و له سه‌رو هه‌وره‌كانه‌وه.
بۆ عه‌ره‌ب هه‌لێكی مێژووییه، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ كورد بوه‌ستن و پشتیوانی دیپلۆماسی‌یان بكه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له بڕیاردان له مافی چاره‌نووسی خۆیان و به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌ته‌وه‌ییان، كه هیچ كه‌سێكی به هه‌ڵوێست ناتوانێت مێژووی رابردوو و ئێستایان له به‌رچاو نه‌گرێت.
عه‌ره‌ب ئێستا پێویستییان به له دایكبوویه‌كی نوێ هه‌یه له نێوانییاندا، له رێگه‌ی له ئامێز گرتنی ئه‌و تازه له‌دایكبووه، بۆ هه‌موو جیهانی بسه‌لمێنن كه ئه‌وان له گه‌ڵ به‌دیهێنانی مافی ئه‌وانیترن، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو ئه‌و شه‌هامه‌ته بۆ عه‌ره‌ب تۆمار بكات، تا له پای ئه‌وه مێژوو له خۆلادان له گێرانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین لێیان خۆشبێت.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب ئه‌مجاره كه‌مته‌رخه‌می كرد له پشتیوانی كردنی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئه‌وا له دواییدا لۆمه‌ی كه‌س نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كوردستان بوو به هاوپه‌یمانی ئێران.