نوچەنێت-پرێس تی ڤی
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداری لەبارەی هێرشە تیرۆرستییەکانی گرووپەکانی ناسراو بە گورگە تەنهاکان دەدات.
تۆماس دی میزیر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەربارەی هێرشی کەسانی دەرەکی و هەروەها گورگە تەنهاکان کە لە گەڵ داعش بەیعەتیان کردووە، دەدات.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی بیڵدی جەخت دەکاتەوە کە، لە ئێستادا 520 ئەندامی داعش لەم وڵاتە دەژین و ئەمەش مەترسییەکی جددییە بۆ سەر ئەڵمانیا.
لە بواری تیرۆریزمەوە، دەستەواژەی گورگی تەنها بە کەسێک دەگوترێ کە بە تەنهایی و بێ ئەوەی کە پەیوەندی رێکخراوەیی هەبووبێت یان لە لایەن رێکخراوەیەکەوە یارمەتی بکرێت، پشتیوانی و پاڵپشتی گروپەکە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش باوەڕمەندانە دەست دەداتە کردەوەی توندوتیژ.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەوەش دەخاتەڕوو کە، پۆلیسی وڵاتەکەی ئاگاداری بوونی 360 کەسی بەستراوە بە گروپە تیرۆرستییەکانە کە نیشتەجێی ئەم وڵاتەن.