نوچەنێت- گێڵف ئای
لیوا سه‌عید قاسمی، فه‌رمانده‌ی پێشوو له سوپای پاسدارانی ئێران و فه‌رمانده‌ی ئێستا له پێكهاته‌كانی ئه‌نسار حزبوڵڵای ئێران گوتی: ئێران ده‌توانێت واز له قودس و ئه‌مریكا بهێنێت، به‌ڵام ناتوانێت واز له ئال سعود بهێنێت”.
ئه‌م قسانه‌ی قاسمی له میانه‌ی كۆڕێكی گه‌وره‌دا بوو، كه بۆ یادی رووداوه‌كه‌ی ساڵی پاری مینا له تاران رێكخرابوو، تیایدا قاسمی هێرشی كرده سه‌ر سعودیه و حكومه‌تی ئێران، حكومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه، نه‌رمی ده‌نوێنێت له به‌رامبه‌رسعودیه و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له گه‌ڵدا ناپچڕێنێت.
قاسمی هه‌روه‌ها گوتی “ده‌بێت قسه‌كه‌ی خومه‌ینیمان له بیر بێت، سه‌باره‌ت به رووداوی حه‌جی ساڵی 1987، كه له‌و كاته‌دا خومه‌ینی گوتی، ئێران ده‌توانێت واز له قودس و ئه‌مریكا بهێنیت، به‌ڵام ناتوانێت واز له ئال سعود بهێنیت، تاوانی ئال سعود له حه‌جی 87 دا پاك نابێته‌وه ئه‌گه‌ر به ئاوی زه‌مزه‌میش بشۆرێت”.
رووداوی حه‌جی ساڵی 1987 ئه‌وه‌بوو كه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی توند له نێوان هه‌ندێك له حاجییانی شیعه مه‌زهه‌ب كه زۆرینه‌یان ئێرانی بوون و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سعودییه‌دا روویدا و پشێوییان دروست كرد، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانییان له ده‌ستدا، له ساڵی 1981ه‌وه ئێران كردوویه‌تی به پیشه له وه‌رزی حه‌جدا خۆپیشاندان ساز ده‌كات و دروشمی دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و پشتیوانی بۆ شۆڕشی ئیسلامی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
قاسمی گوتیشی “په‌یامی خومه‌ینی روونه سه‌باره‌ت به ئال سعود، كه جه‌ختی كرده‌وه كه، له كاتی گونجاو‌دا تۆڵه له ئه‌مریكا و ئال سعود ده‌كه‌ینه‌وه، سوتانی دڵی خۆمان لاده‌به‌ین و دڵی ئه‌وان ده‌سوتێنین”.
به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی حاجیانی ئێران له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا، سوپای پاسداران هه‌ست به فشارێكی ناوخۆیی زۆر ده‌كات، بۆیه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی فراوان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامنه‌دانی حه‌جی ئێرانییه‌كان بخاته ئه‌ستۆی سعودیه.