نوچەنێت- عه‌ره‌ب نیوز
له هه‌ڵكه‌تێكدا كه دوو رۆژی خایاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له شاری شیرازی ئێران 900 كه‌سییان ده‌ستگیركرد.
به‌رپرسێكی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه دوای چاودێری كردنی ده‌یان كه‌س ده‌ستیپێكرد، 84% ده‌ستگیركراوان تۆمه‌ته‌كانیان په‌یوه‌ندی به ئاسایشی گشتی و په‌یڕه‌و نه‌كردنی ره‌وشتی ئیسلامییه‌وه‌یه.
به‌ڵام راپۆرته رۆژنامه‌وانییه جۆراوجۆره‌كان، له رۆژی هه‌یینییه‌وه هه‌واڵیكییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منی به‌رفراوانییان له دژی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له شاره‌كه‌دا ده‌ستپێكردووه، وه‌ك سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له دژی ئه‌وانه‌ی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه به خۆبه‌خش په‌یوه‌ندی به لیوای “زه‌ینه‌بیون” و “فاتمیون”ه‌وه بكه‌ن بۆ شه‌ڕكردن له سوریا، له ناو میلیشیا شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئێران‌دا.
هه‌روه‌ها راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ڵێن، دوای ده‌ستگیر كردنی په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌كان، له قه‌فه‌سی ئاسنیندا به‌ندیان كردون.