نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
شێخ عائز ئه‌لقه‌ره‌نی، بانگخوازی به‌ناوبانگی سعودیه، رۆژی شه‌ممه ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به هه‌وڵدان بۆ تیرۆر كردنی، پێش چه‌ند مانگێك له كاتی سه‌ردانیدا بۆ فلیپین.
قه‌ره‌نی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردبووه‌وه ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌كانی فلیپین سه‌لماندویانه كه ئێران، له پشت هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ی تیرۆر كردنیه‌وه‌یه‌تی.
قه‌ره‌نی باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه باڵیۆزی سعودیه له فلیپین، پێی راگه‌یاندووه كه، لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی فلیپین سه‌لماندویانه ئه‌وه‌ی له پشت هه‌وڵی تیرۆركردنییه‌وه بوه، ئێرانه.
ناوبراو گوتی “ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئێران موسڵمانان و حاجیان و عه‌مره‌كاران به ئامانج ده‌گرێت، سه‌فه‌وییه‌كان دوژمنی ئێمه‌ن”.
شێخ عائیز ئه‌لقه‌ره‌نی، له میانه‌ی گه‌شتێكی بانگخوازیدا له فلیپین له مانگی ئازاری ساڵی 2016، له گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێكی رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی تیرۆرستی بونه‌وه و ته‌قه‌یان لێكرا.