نوچە ،نێت
هونەرمەندی بەناوبانگی بریتانی ئەدیل ، بریارە لە فينيكس -ئەريزونا”چەند ئاهەنگێک ساز بکات، بەڵام لەپێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە بەبێ ماکیاژ داوای لێ بوردن لە جەماوەرەکەی دەکات.
ئەدیل لە گرتەیەکی ڤیدیوییدا بەبێ ماکیاژ دەردەکەوێت و دەڵێت” بۆ ئەنجام نەدانی ئەو ئاهەنگانەی کە بریار بو لە فینیکس ، ساز بکرێت داوای لی بوردن دەکەم ، بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیمەوە، نەمتوانی لەم ئاهەنگانە لەگەڵتان بم “
لەلایەکی تر کاتێک ئەدیل ڤیدۆکەی لە ئینستاگرام بڵاو کردەوە هەوادارنی توشی شۆک دەبن ، کە ئەدیل بەو شێوەو بە بێ ماکیاژ دەبینرێت.


