فەڕەنسا: نزیکەی  ٣٠٠ کەس  بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی دەستگیر کراون

0

نوچە-قطرە

بێرنارد کازنۆف، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی سێبتەمبەر لە لێدوانێکدا گوتی: دەزگا ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە لە سەرەتای ساڵی زایینیەوە تاوەکو ئێستا ٢٩٣ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە چالاکی تیرۆرستییەوە دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی روسیا الیوم، کازنۆڤ، وێڕای بەرزنرخاندنی کاروچالاکی دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەکانی فەڕەنسا دەڵێت: چالکای دەزگا ئەمنیەکانی فەڕەنسا، کۆمەڵێک ئەنجامی مەلمووسی بە دواوە بوو،بە جۆرێک کە تاوەکو ئێستا ٢٩٣ کەس بە تۆمەتی کاروباری تیرۆریستی و پەیوەندییان بە گروپە تیرۆریستیەکانەوە دەستگیر کراون.

فەڕەنسا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو کرایە ئامانجی چەند هێرشێکی تیرۆریستی، کە تیادا سەرجەم ١٣٢ گیانیان لە دەست دا و بە سەدان کەسیش بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com